په‌رله‌مانی عێراق بانگهێشتی کاندیداکانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له کاندیداکانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌کات ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاسایی‌یان تێدایه بۆ خۆکاندیدکردن ڕۆژی دووشه‌ممه له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌ياندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندوووه که ئه‌و کاندیدایانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لکترۆنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناویان بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌که‌م کاتژمێر ١٠ی به‌یانی له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده بن.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنی ئاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌ڕێوه بچێت و تێیدا ژماره‌یێک کاندید خۆیان بۆ پۆسته‌که پاڵاوتوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران