وه‌فدی یه‌كێتی و هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوووه‌وه و پرسی سه‌رۆک كۆماری عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی ئهیلوول شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق و له یه‌كه‌م كۆبوونهوهشیدا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگهیهندراوێكیش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق و پرسی سه‌رۆک كۆمار تاوتوێ كرا.
هاوكات جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی که ده‌بێت حكوومه‌تێكی نیشتیمانی دروست ببێت و كورد هه‌موو ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران