نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان داوا له ھاووڵاتییان ده‌کات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بکه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق داوا له ھاووڵاتییانی ھه‌رێم ده‌کات مافی خۆیان به‌کار بھێنن و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیش نێرده‌ی تاییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ عێراق له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئێمه چاودێری پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین و گرنگه خه‌ڵک به‌شداری له پرۆسه‌که بکه‌ن.
یان کۆبیش گوتیشی: تکام ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ده‌نگی خۆیان بده‌ن و پێویسته په‌رله‌مانێکی به‌ھێز ھه‌بێت و پێم خۆشه خه‌ڵک به گه‌رم و گوڕییه‌وه به‌شداری ده‌نگدان ده‌که‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پرۆسه‌که زۆر به باشی ڕێکخراوه و کۆنترۆڵی پرۆسه‌که کراوه و ھیوامان وایه ئه‌نجامه‌کان شه‌فاف بن و شکۆی خه‌ڵک بپارێزرێت.
یان کۆبیش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "ئێمه چاودێری پرۆسه‌که ده‌که‌ین و له چه‌ندین شوێن چاودێرمان ھه‌یه".
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران