خبر 2018-09-30 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی هێزی کوردی سووریا:

ئەمریکا بنکەی سەربازیی نوێی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دامەزراندووە

بەشی جیهان- فەرماندەیێکی هێزی کوردی سووریا وتوویەتی ئەمریکا بنکەی سەربازیی نوێی دامەزراندووە کە دەکەوێتە سنووری نێوان عێراق و سووریا و نزیک شاری قایمی عێراق.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی لە زاری فەرماندەیێکی کوردی هێزی سووریای دیموکراتەوە نووسیوەتی ئەمرکیا بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی دوا تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بنکەیێکی سەربازیی لە نێوان مەرزی عێراق و سووریا دەمەزراندووە.

خەلیل شروان وتەبێژێکی هەزی هاوبەشی کورد و عەرەبی سووریای دیموکراتە و لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی وتووە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێمە لامانە، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە نێوان مەرزی عێراق و سووریا بنکەیێکی سەربازیی نوێی دامەزراندووە و ئامانج لەو کارەش بەرپەرچدانەوەی دوا تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.

ئەو فەرماندە کوردە ئەوەشی زیاد کردووە کە بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکەوێتە نزیک شاری قایمی عێراق و هەر بەو بۆنەیەشەوە عێراق هێزی سەربازیی خۆی لەو ناوچەیە زیاد کردووە.

ئەمریکا لە 2014وە بە ناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش هاتە نێو خاکی سووریا و لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بنکەی سەربازی و بنکەی ئاسمانیی دامەزراند و بەگوێرەی لێدوانە فەرمییەکانی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لانی کەم 2200 سەربازی ئەمریکی لە سووریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.