خبر 2018-09-30 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی فەتح:

ئەگەر هەیە ئەو کاندیدانەی بەشداریی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیان کرد بایکۆت بکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی فەتح وتوویەتی ژمارەیێک لە لایەنە عێراقییەکان بڕیاریان داوە ڤیتۆیان لە سەر ئەو کاندیدانە هەبێت کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان کردووە و ئێستەش کاندیدی سەرۆککۆماریی عێراقن.

کوردپرێس:

عامر فایز ئەندامی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی فەتح لەو بارەیەوە بە ئاژانسی "عین العراق نیوز"ی وتووە ژمارەیێک لە نوێنەرانی ئەندامی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە و دیکەی نوێنەرە سوننەکانیش بڕیاریان داوە دەنگ بەو کاندیدانەی سەرۆککۆماری نەدەن کە بەشداریی ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی هەرێمی کوردتانیان کردبوو.

فایز جەختیشی کردەەوە سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق دەبێت کەسایەتییێکی نەتەوەخواز و پارێزەری یەکڕیزیی نیشتمانی و دەستووری عێراقی بێت.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد کە پەڕلەمانتارانی پەڕلەمانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەمەدا سەرۆککۆماری نوێی عێراق دیاری دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.