وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه و ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوویه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا سه‌ردانی حیزبی ده‌عوه و ده‌وڵه‌تی یاسایان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 29-9-2018 له درێژه‌ی سه‌ردانه‌کانی وه‌فدی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، سه‌ردانی خوزه‌یر خوزاعی سکرتیری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌یان -ڕێکخستنی عێراق- كرد.
پاشان وه‌فدی یه‌کێتی سه‌ردانی نووری مالیکی سه‌رۆکی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسايان کرد.
له ھه‌ر دوو دیداره‌که‌دا خێرا پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عيراق و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان تاوتوێ کران.
وێڕای په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق جه‌خت له خێرا دیاری کردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماریش کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌ریمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران