لە هەولێر کونسووڵی ئێران و پارێزگاری نەینەوا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مورتەزا عبادی کونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا کۆ بوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیداری عبادی کونسووڵی ئێران و پارێزگاری نەینەوا لە شاری هەولێردا کە بە ئامادەبوونی کارناسانی کونسوڵخانە بەڕێوە چوو، تیشک خرایە سەر بابەتە جیاوازەکان.
لەو دیدارەدا کونسووڵی ئێران هیوای خواست میللەت و حکوومەتی عێراق بەو چەشنەی کە لە شەڕی داعشدا سەرکەوتن لە ئاودان کردنەوەی عێراقیشدا سەرکەوتوو بن.
لەو دیدارەدا هەروەها لەبارەی هاوکاریی بازرگانی و سەرمایەدانیانی هاوبەش بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ کران و پارێزگاری نەینەوا وێڕای داوەتی کۆمپانیا ئێرانییەکان داوای کرد پیشانگای ئێرانی لە مووسڵ بکرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران