غه‌یاس سوورچی: دۆخی ئه‌منیی مووسڵ ناجێگیره
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یێنێت که دۆخى ئه‌منیى موسڵ به شێوه‌ى پارێزگا سوننه‌نشینه‌كان خراپه و هه‌ڵمه‌تى ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنى چه‌كدارانى داعش درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غه‌یاس سوورچى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى مووسڵى یه‌كێتى ده‌ڵێت: ڕه‌وشى ئه‌منیى مووسڵ تا ئێستا ناجێگیره و چه‌كدارانى داعش تیایدا جموجوڵ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاتر له 60%ى ئاواره‌كانى كه تا ئێستا له نێو كه‌مپى ئاواره‌كان و شوێنه جیاجیاكانى هه‌رێمدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان.
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى دووپاتیشی كرده‌وه: پارێزگاى نه‌ینه‌وا و به‌شێک له قه‌زا و ناحیه‌كانى تا ئێستا ئاسه‌وارى شه‌ڕ و كاولكارییان پێوه دیاره و ده‌ستى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان پێنه‌گه‌یشتوووه و هه‌ر هه‌وڵێكیش له‌و ڕوووه‌وه درابێت له چوارچێوه‌ى هه‌وڵى ڕێكخراوه مرۆیییهكان ده‌رناچێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران