سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا کۆ بوونه‌وه
به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا كه به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ٧٣یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له نیویۆركه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کۆ بوووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمای تورکیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕای‌گه‌یاند که ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلوول له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا کۆ بوونه‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا رایگه‌یاند که به‌ر له گوتاردان، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له هۆڵی باره‌گای کۆمه‌ڵه‌که گه‌یشتنه یه‌ک و دوای ته‌وقه کردن ماوه‌یێک گفتوگۆیان کرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران