محه‌مه‌د حه‌لبووسی: 30 که‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری کاندید کردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: "30 كه‌س خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عیراق كاندید كردوووه و له ئێستادا ته‌ماشای CVیه‌كانیان ده‌كه‌ین".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌لبووسى دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتى سه‌در له شارى نه‌جه‌ف له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسی ئه‌وه‌مان کرد كه پێویسته حكوومه‌تى داهاتوو، حكوومه‌تێكى نیشتمانى بێت.
ناوبراو وتیشی: "تا ئێستا 30 پاڵێوراو بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عیراق هه‌یه و له ئێستادا ته‌ماشای CVیهكیانیان ده‌كه‌ین".
حه‌لبووسی سه‌باره‌ت به سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتووش گوتی: "ئه‌وه كارى گه‌وره‌ترین كوتله‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو ده‌ستنیشان بكات".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران