موقته‌دا سه‌در و حه‌لبووسی کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی ئهیلوول موقته‌دا سه‌در له شاری نه‌جه‌ف پێشوازی کردوووه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌ر دوو جێگره‌که‌ی حه‌سه‌ن که‌ریم که‌عبی و به‌شیر حه‌داد.
له میانی کۆبوونه‌وه‌یێکدا ھه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسی و گرنگی په‌له‌کردن له پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت تا ئه‌رکه‌کانی له فه‌راھه‌م کردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و ھه‌وڵی بێ‌وچان بۆ جێبه‌جێ کردنی ھیواکانی گه‌لی عێراق به ھه‌موو پێکھاته‌کانییه‌وه له ژیانێکی ئازادی شایسته‌یان تاوتوێ کرد.
له میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌در ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی ھان داوه ڕۆڵی چاودێریی و یاسادانانی خۆی ببینێت و په‌له بکه‌ن له په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی که به دڵنیایییه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن له نه‌ھێشتنی کۆژان و کێشه‌کانی ھاووڵاتییانی عێراق.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران