خبر 2018-09-24 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە گوڵاڵە شەش چەکداری داعش لەلایەن هێزی ئاسمانیی عێراقەوە کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق لە ئاسمانەوە بارەگایێکی چەکدارانی داعشیان لە چەمی شێخ بابا لە نزیک گوندی قایەی سەر بە شارۆچکەی گوڵاڵە کردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە شەش چەکداری داعش کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید دیار شەوکەت، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "دوای کۆ کردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر ژمارەی چەکدارەکان و شوێن و پەناگەی مانەوەیان، پاشان پێدانی زانیاری بە هێزەکانی سوپای عێراق، دواجار سوپا لە لایەن دوو فڕۆکەی جەنگییەوە لە کاژێر 12:30ی بەرەبەیانی 24-9-2018 ئامانجەکەیان پێکا".

عەقید دیار گوتیشی، بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی خانەقین گەیشتنە شوێنی بۆردوومانەکە و دەرکەوت؛ شەش چەکداری داعش بەهۆی بۆردوومانەکە کوژراون و کۆمەڵێک چەک و دەمانچەی بێدەنگ، لە نزیک تەرمەکان دۆزرانەوە، ئێستا تەرمەکان لە پزیشکیی دادوەریی خانەقینن و هێزەکانیش خەریکی کۆ کردنەوەی زانیارین لەسەر ناسنامەیان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.