وته‌بێژی سه‌رکۆماری تورکیا: هێرشه‌كانى سه‌ر ئیدلب هه‌وڵه سیاسییه‌كان له‌ناو ده‌بات
به‌شی تورکیا- وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر ئیدلب به‌ر له هه‌موو شتێک هه‌وڵه سیاسییه‌کان له‌ناو ده‌بات و بێمتمانهیییێکی زۆر دروست ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن دوای کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به پرسی ئیدلب کرد و گوتی: بانگه‌وازمان بۆ ڕای گشتیی جیهانی، وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئه‌مریكا و وڵاتانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه به هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر ئیدلب ڕابگرین".
ناوبراو وتیشى: "چاوه‌ڕوانیمان له هه‌موو لایێک ئه‌وه‌یه که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به شێوه‌یێکی جددی کار بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهیێکی سیاسی و که‌م کردنه‌وه‌ی بارگژییهکان له ئیدلب".
چه‌ند ڕۆژێكه سووریا و ڕووسیا بۆردومانى ئاسمانى ئیدلبیان ده‌ست پێكردوووه و هه‌ڕه‌شه‌ى كۆنتڕۆڵ كردنى ته‌واوى شاره‌كه ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ى هێرشى زه‌مینی و ئاسمانییه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی SonDakika
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران