ته‌رمی چوار گه‌نجی کورد به سه‌ربڕاوی دۆزرانه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت: چوار گه‌نجی کورد پاش ڕۆژێک له ڕفاندنیان ته‌رمه‌کانیان دۆزرانه‌وه که هه‌ر چواریان سه‌ربڕدرابوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت: ئه‌و گه‌نجانه دانیشتووی گوندی یووسف به‌گی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینن و شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراون.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و گه‌نجانه شه‌و بۆ کات به‌سه‌ربردن چوونه‌ته چه‌می یووسف به‌گ و ژماره‌یان ٦ که‌س بوووه که چه‌کدارانه‌ی داعش چوونه‌ته سه‌ریان به‌ڵام دوانیان توانیوانه هه‌ڵبێن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و ئه‌وانیتریان ده‌ستگیر کردوووه و دواتر به سه‌ربڕاوی ته‌رمه‌کانیان فڕێداون.
سه‌میر محه‌مه‌د نوور ده‌شڵێت: ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی کوژراون هه‌موویان کوردن و دوانیشیان پێشمه‌رگه‌ن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران