ڕه‌وتی سه‌در باس له پێکهێنانی هاوپهیمانێتییێكی نوێ به هاوبه‌شیی کورد له عێراق ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی مه‌وازین نیوز له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانێتی سائیروون سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌در بڵاوی كردۆته‌وه که به‌م زووانه ڕووداوێكی سیاسیی ڕوو ده‌دات كه پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و دیاری كردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ناوی نه‌هێنراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه هه‌ریه‌ک له لیسته‌كانی سائیروون، فه‌تح، حیكمه، وه‌ته‌نییه و یه‌كێتیی هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ڕه‌وتی سه‌در ئاشكراشی كرد که گه‌وره‌ترین كوتله، لایه‌نه كوردییه‌كانیش له‌خۆ ده‌گرێت و ڕێككه‌وتنیش كراوه له‌سه‌ر دیاری كردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی چانسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیان نابێت.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران