فڕۆکه‌کانی ڕووسیا و سووریا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئیدلب و حه‌ما ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا و سووریا به‌رده‌وامن له بۆردومان كردنی شاره‌كانی ئیدلب و حه‌ما له باكوور و ناوه‌ڕاستی سووریا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا 5 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه و 7 دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتوووه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا شارۆچكه‌ی ماره‌ت نوعمانی باشووری ئیدلب، ناحیه‌ی حه‌بیت، گونده‌كانی سیرجه، خوه‌ین، عابدین و حولوبه و شارۆچكه‌ی لاته‌منه‌ی حه‌ما و نشینگه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له سنووره‌كه‌یان بۆردومان كردوووه.
له هێرشه‌كاندا ناوه‌ندێكی به‌رگریی شارستانی له شارۆچكه‌ی خان شه‌یخوونی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب كراوه‌ته ئامانج.
مسته‌فا حاجی یووسف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له عابدین 4 و گوندی حولوبه كه‌سێک گیانیان له‌ده‌ست داوه و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون."
له‌لایێكی دیكه‌وه به‌رپرسانی چاودێریی فڕۆكه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویانه: "سێ فڕۆكه‌ی ڕووسی و دوو هێلیكۆپته‌ری سووری كه له بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیمه‌وه فڕیون نشینگه سڤیله‌كانی باشووری حه‌ما و ئیدلب و پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان كردوووه‌ته ئامانج."
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری 26 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه و لانی‌كه‌م 51ی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران