به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک: داعش بۆرییێکی نه‌وتی له که‌رکووک ته‌قانده‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له سنووری که‌رکووک چه‌ند چه‌کدارێکی داعش بۆرییێکی نه‌وتیان ته‌قانده‌وه و تاوه‌کوو ئێستاش ئاگره‌که کۆنترۆڵ نه‌کراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووکیش ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌مانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره بۆشایییێکی ئه‌منی دروست بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی ئهیلوول چه‌کدارانی داعش له ڕێگه‌ی دوو بۆمبی چێندراوه‌وه بۆرییێکی نه‌وتیان له نزیک گوندی قه‌ره‌ده‌ره له نێوان دووبز و که‌رکووک ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاگرێکی گه‌وره که‌وتوووه‌ته‌وه.
عه‌مید ره‌فعه‌ت گوتی: "به‌هۆی نه‌مانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره بۆشایییێکی ئه‌منی دروست بوووه و هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی ناتوانن کۆنترۆڵی بکه‌ن چوونکه شاره‌زای ناوچه‌که نین و داعش‌یش به شێوه‌ی پارتیزانی کرده‌کانی ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران