توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوور ده‌كات
به‌شی تورکیا- له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی ده‌ست پێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنی ئیدلب، توركیا له "كلیس"ه‌وه هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو کاروانێکی سه‌ربازی که له تانک، زریپۆش، چه‌کی قورس، ئۆتۆمبێل، ئامێر و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی پێکهاتبوون وه‌ک هێزی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا ڕه‌وانه كران و گه‌یشتنه پارێزگای کیلیس.
كاروانه‌كه له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا به‌ڕێكران و وه‌ک پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا نێردراون.
ماوه‌یێكه هه‌ریه‌ک له وڵاتانی ڕووسیا، ئێران و سووریا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئیدلب كه دوایین پێگه‌كانی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنه له سووریا هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وڵانه بوووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌ڵام هه‌ر سێ وڵات سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران