توركیا سنووری ئامێدی بۆردومان ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ناوچه سنوورییه‌كانی قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی ئه‌یلوول فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه سنوورییه‌كانی ئامێدییان بۆردوومان كرد و ھه‌ریه‌ک له گونده‌كانی سكێرێ و سه‌ركه‌لێ له ده‌ڤه‌ری نھێلی كه‌وتنه به‌ر بۆردوومانه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌یان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و بناری قه‌ندیل بۆردوومان كرده‌وه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران