كاڵن: هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر ئیدلب ده‌بێته‌هۆی له‌باربردنی دانووستانه‌كانی جنێڤ و ئه‌ستانا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له وتارێكدا که له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاو بوووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ئه‌مریكا له دوای نه‌مانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش به ڕێژه‌یێكی به‌رچاو به دوای ڕێگاكانی شه‌رعیه‌تدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له سووریا گه‌ڕاوه و گه‌یشتوووه‌ته ڕاده‌ی پێشێل كردنی هاوبه‌شیی ستراتێژی له‌گه‌ڵ توركیا.
كاڵن نووسیویه‌تی: "ئه‌مریكا گوێی خۆی داده‌خات له ئاست بانگه‌وازه‌كانی توركیا بۆ كۆتایی هێنان به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه که په‌یوه‌ندییێکی ناڕه‌وایه و ده‌وڵه‌تی سووریا و هاوده‌سته‌كانیشی له ئێران و ڕووسیا داعش بۆ مه‌رامی كێشانی نه‌خشه‌یێكی نوێ به‌كار ده‌هێنن. ده‌بینین كه هه‌موو ئه‌مانه ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا له ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه له‌ناو ده‌به‌ن."
كاڵن گوتیشی: هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر ئیدلب كه ژماره‌ی دانیشتوووانه‌که‌ی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار که‌سه، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچ بۆ توركیا و دواتریش بۆ ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵدا خۆی ده‌هێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران