خبر 2018-09-07 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرش كرایە سەر ناوچەی سەوز لە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راگەیێندرا كە مووشەكبارانی ناوچەی سەوز كرا لە بەغدا پایتەختی عێراق و بە پێی چەند سەرچاوەیێكیش مووشەكەكان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتوونە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە روونكردنەوەیێكدا رایگەیاند: سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز كراوە لە بەغدا.

شانەی جەنگی ئەوەشی راگەیاندووە كە هێرشەكە هیچ زیانی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.

هاوکات بەپێی چەند سەرچاوەیێک لە ناوچەی سەوزە ئەو مووشەكانە لە نزیک باڵیۆزخانە ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە و دوای رووداوەكەش دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناو بینای باڵیۆزخانەكە بیستراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.