عه‌لاوی داوای دیالۆگی نیشتمانی له لایه‌نه‌کان ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه له توویتیێكدا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر داوای له ھه‌ر دوو ھاوپه‌یمانێتیی بونیادنانه‌وه و چاكسازی و بنیاتنانه‌وه و كوتله كوردستانییه‌كان كرد بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه سیاسییه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه كۆبوونه‌وه‌یێک بكرێت.
عه‌لاوی نوسیوویه‌تی: مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و شێوازی حكوومه‌تی داھاتوو له پێناو سه‌قامگیریی وڵات.
عه‌لاوی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو بێده‌نگی و چاوپۆشین له چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانی به‌سره ده‌رئه‌نجامی خراپ و ترسناكی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه قورسه‌ی كه عێراقی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئاماژه‌شی به‌وه كردوووه دۆخی به‌سره تا دێت خراپتر ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی بڕیاری جه‌ریئانه و ئازایانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ئارامی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه 5ی ئهیلوول دۆخی ئه‌منیی شاری به‌سره ئاڵۆزی تێكه‌وت و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و زیاتر له 70 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران