پاش 15 ساڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا ده‌گاته نزیكه‌ی 18%
به‌شی تورکیا- بۆ یه‌که‌مجار پاش 15 ساڵ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا ده‌گاته نزیكه‌ی 18% و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت ئه‌و قه‌یرانه دارایییه تێده‌په‌رێنن كه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی بۆته‌وه.
کوردپرێس- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه به‌هۆی گران بوونی نرخی خۆراک و سووته‌مه‌نی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا گه‌یشتوووه‌ته نزیكه‌ی 18% ئه‌وه‌ش له دوای ساڵی 2003وه یه‌كه‌مجاره هه‌ڵاوسان ئه‌و ڕێژه‌یه تۆمار بكات.
به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له توركیا له كاتێكدایه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌وه، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌های لیره‌ی توركی به ڕێژه‌ی 43% دابه‌زی.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: توركیا ئه‌و قه‌یرانه تێدهپهرێنێـت و هه‌ڵاوسان پاشه‌كشێ ده‌كات و ده‌چێته‌وه دۆخی ئاساییی خۆی.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران