نوێنەرانی پەرلەمانی نوێی عێراق سوێندیان خوارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق جگە لە سەرۆک وەزیرانی ئێستا و وەزیرەکانی ئێستای عێراق، سوێندیان خوارد و کاری خۆیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو بە شێوەی فەرمی دەستی پێ‌کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د زه‌ینی سه‌رۆكی كاتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقی به كراوه‌یی هێشته‌وه و بڕیاره سبه‌ینێ ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستی پێكرد و جگه له وتار خوێندنه‌وه‌ی سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان، سوێندخواردنی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ک مشتومڕیش له‌سه‌ر دیاری كردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی هاته‌ئاراوه، به‌ڵام بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه، په‌نا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی براوه.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران