یەكێتی لەسەر چوونە پاڵ یەكێک لە بەرەكانی عێراق ڕوونكردنەوەیێكی بڵاو كردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكردنەوەیێكی لەبارەی گفتوگۆكانی كورد لە بەغدا بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیێنێت كە تا ئێستا كورد نەچوەتە ناو هیچ هاوپەیمانی و فراكسیۆنێكەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە ڕوونكردنەوەیێكدا، كە میدیاکانی ئەو حزبە بڵاویان كردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە کە كۆبوونەوە و دیدارەكانی وەفدی یەكێتی و پارتی بەردەوام دەبن و تا ئێستاش كورد نەچوەتە ناو هیچ هاوپەیمانییێكەوە.
لە ئێستادا لایەنەكانی عیراق بەسەر دوو بەرەی النواە (سائیرون و نەسر و حیكمە و وەتەنیە) لە لایێک و البنا (دەوڵەتی یاسا و فەتح) دابەش بوون، بەڵام تەنها نوەوەی نوێ چۆتە پاڵ هاوپەیمانی یەكەم و لایەنەكانی دیكە خۆیان یەكلایی نەكردۆتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران