ڕاوێژکاری یاسایی‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق:
سه‌رۆک کۆمار ته‌نها یه‌ک جار ده‌توانێت کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری یاسایی‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک کۆمار ته‌نها یه‌ک جار ده‌توانێت کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوا بخات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر کنانی به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاندوووه: له ماده‌ی 45ی ده‌ستووری عێراقدا هاتوووه که سه‌رۆک کۆمار پاش په‌سه‌ند کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکات که یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه ببات و له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر مافی سه‌رۆک کۆمار کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ته‌نها یه‌ک جار ده‌توانێت کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوا بخات.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: دواخستنی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێ به هۆکارێکی نائاسایی و به دوور له ته‌داخولی سیاسی ئه‌نجام بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران