ڕۆژنامه‌یێکی تورکی کاتی ئازادکردنی قه‌شه برۆ‌نسن ئاشکرا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "جومهورییه‌تی" تورکیا ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیا ده‌یانه‌وێت له ڕێی ئازادکردنی قه‌شه برۆنسنهوه دۆخی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ئاسایی بکه‌نه‌وه و کۆتایی به‌و سزا ئابوورییانه بێنن که ئه‌مه‌ریکا سه‌پاندوویه‌تی به سه‌ر تورکیادا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌شڵێت: به‌رپرسانی تورکیا ده‌یانه‌وێت هه‌مان سیناریۆی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌که دووباره بکه‌نه‌وه که به بڕیارێکی کت‌وپڕ له ته‌مووزی ئه‌مساڵ ئازاد کران و کێشه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌ره‌و هێوربوونه‌وه برد.
شایانی باسه؛ قه‌شه برۆنسۆن قهشهیێکی ئه‌مه‌ریکییه و دوابه‌دوای کووده‌تاکه‌ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٦ به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌که‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیاوه ده‌ستگیر کرا و ئێستاش له ژێر ئیقامه‌ی ناچاریدایه له ماڵه‌که‌ی خۆی و مافی گه‌شت کردنی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران