وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئه‌منیداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی 2ی ئه‌یلوولی 2018 له شاری هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتیی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆک ئه‌ركان و ژماره‌یێک له ئه‌فسه‌ری پله باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌یێكی هاوبه‌ش له نێوان لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: له كۆبوونه‌وه‌كه كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له عێراق و نوێنه‌ری ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش و ژماره‌یێک له ڕاوێژكارانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا ئاماده بوون باس له قۆناغه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كان بۆ پاشتر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه به گرنگیی ئه‌نجامدانی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا و بۆ ئه‌مه‌ش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویست زانرا و هاوكات تیشک خرایه سه‌ر هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ڵێنیان دا به هه‌موو شێوه‌یێک هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران