ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی وێنه‌ی ئایلانی گرت له كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
کوردپرێس: به‌پێی زانیارییه‌كان، خێزانی ده‌میر ئۆرینی نزیک له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، به‌ر له‌چه‌ند مانگێک كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوبانگی دۆگانیان كڕیوه‌ته‌وه و ناوه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ ده‌زگای ده‌میر ئۆرینی میدیایی و له دوای ئه‌و كاره‌شیان ده‌ستیان كردووه به‌گرتنه‌به‌ری رێشوێنی توند به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌وانانی ده‌زگاكه، له نێویشیاندا رۆژنامه‌وانی وێنه‌گر نیلووفەر دەمیر كه له‌سه‌ر گرتنی وێنه‌ی ئایلان كوردی، له‌گه‌ڵ یه‌شار ئه‌نته‌ری ھاوڕێ په‌یامنێره‌كه‌ی له كاره‌كه‌یان له نووسینگه‌ی شارۆچكه‌ی بۆدروم له رۆژئاوای توركیا له‌كاره‌كه‌یان دوور خرانه‌وه.
نیلووفەر دەمیر له رێگه‌ی وێنه‌كه‌ی ئایلانه‌وه رای جیھانی بۆ پرسی كۆچه‌رانی سووریا له‌ساڵی 2015 راكێشا و وێنه‌كه‌ش بووه خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیھانیی، ئه‌و ژنه رۆژنامه‌نووسه توركه‌ش چووه ریزی ئه‌و 319 رۆژنامه‌نووسه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوده‌تاكه‌ی توركیا ده‌ستگیركران.
ئالان كوردی لە سەرەتادا بە ئایلان كوردی ناوی لە راپۆرتەكاندا هێنرا، كوڕێكی تەمەن سێ ساڵی كوردی كوردستانی سووریا بوو كە دوای خنكانی لە دەریای ناوین، بوو بە مانشێتی زۆرینەی میدیاكانی جیهان.
سەرچاوە: PUK media
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران