خبر 2018-09-02 15:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حەیدەر عەبادی:

بەشێک لە داواکاریی کوردەکانە قابیلی قبووڵن/ هیچ حزبێک ناچار نەكراوە كەركووک جێ بهێڵێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر بەشێک لە داواكانی كورد دەدات و ڕایدەگەیێنێت: هیچ حزبێک ناچار نەكراوە كەركووک جێ بهێڵێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ میدیاكان ڕایگەیاند: كورد مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و بەشێک لە داواكارییەكانی كورد و سوننە قابیلی قبووڵن و دواكارییەكانیش دەكەونە دوای پێكهێنانی حكوومەت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بەهیچ شێوەیێک ڕەتی نەكردۆتەوە گفتوگۆ لەسەر كەركووک بكات و وتیشی ئامادەین گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدان، ئەمنییەت و نەوت بكەین.

سەبارەت بە دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان، عەبادی ڕایگەیاند: ئەوەی لە خورماتوو ڕوویدا تاوانێكی گەورەبوو و هەندێک خۆیان بایكۆتی كەركووک-یان كردووە و هیچ حزبێكیش ناچار نەكراوە ئەو شارە جێ بهێڵێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.