خبر 2018-09-02 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران ناردنی مووشه‌کی بالیستی بۆ عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناردنی مووشه‌کی بالیستی بۆ عێراقی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێکدا ناردنی مووشه‌کی بالیستی له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه‌ بۆ عێراق به ‌توندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌و ھه‌واڵه‌ به‌ بێ‌مانا و گاڵته‌جاڕ ناو ده‌بات.

قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن ھه‌ندێ میدیاوه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترسه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا و ئامانج لێیان دروست کردنی کاریگه‌رییه‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا.

شایانی باسه‌؛ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ھه‌ینی ڕابردوو له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ئێران مووشه‌کی بالیستی بۆ عێراق گواستۆته‌وه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ توانا سه‌ربازییه‌کانی گرووپه‌ ھاوپه‌یمانه‌کانی له‌ عێراق.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.