ته‌قینه‌وه‌یێکی به‌هێز له فڕۆکه‌خانه‌یێکی سه‌ربازیی سووریا ڕوو ده‌دات
به‌شی سووریا- شه‌وی ڕابردوو چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێكی به‌هێز له یه‌كێک له فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له دیمه‌شق ڕوویان دا و هه‌ندێک له سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
کوردپرێس- به‌پێی هه‌واڵی ڕه‌سمیی سووریا ته‌قینه‌وه‌كان له فڕۆكهخانهیێكی سه‌ربازی به ناوی " مزه" له باشووری خۆرئاوای سووریا ڕوویان داوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی فه‌ننی له كۆگاكانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گه‌ڕاندۆته‌وه.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه بووبێت به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه ئیسرائیل هێرشی كردبێته سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران