نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان که‌سێکی دیکه له جێگه‌ی یان کۆبیش بۆ عێراق داده‌نێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان جیاین هێنیس پلاسشیرتی له جێگه‌ی یان کۆبیش بۆ عێراق دیاری کرد که هێنیس پلاسشيرتی هۆڵه‌ندی ئه‌زموونی 20 ساڵ کاری سیاسی و دیپلۆماسی هه‌یه و له چه‌ندین ئاستی باڵای حکومی و په‌رله‌مانیدا کاری کردوووه و له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2017 وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا بوووه و یه‌که‌م ژن بوووه که ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
هێنیس پلاسشيرت له ماوه‌ی کارکردنیدا وه‌ک وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا چاودێریی به‌شدارییه‌کانی سوپای وڵاته‌که‌ی له هه‌ریه‌که له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی مالی، ئه‌فغانستان و عێراق کردوووه و کاری بۆ به‌هێزکردنی زیاتری هاوکارییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، ناتۆ و هاوبه‌شه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کردوووه.
شایانی باسه؛ یان کۆبیش ته‌مه‌ن 65 ساڵ له 2015 وه‌ک نێرده‌ی تایبه‌ت و سه‌رۆکی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق ده‌ستنیشان کرا و پێشتریش هه‌مان پۆستی هه‌بوو له ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران