ئه‌مریکا ١٤٠٠ په‌نابه‌ری عێراقی دیپۆرت ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند: حکوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕێککهوتوووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ١٤٠٠ په‌نابه‌ری عێراقی که له ئه‌مریکا داواکارییه‌کانیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عێراقدا ھاتوووه: "داواکاریی ١٤٠٠ په‌ناخوازی عێراقیمان له ئه‌مریکا پێگهشتوووه که ده‌زگای کۆچی ئه‌مریکا به‌نیازی دیپۆرت کردنه‌وه‌یانه بۆ عێراق و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق ڕێککه‌وتوون و داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆی له‌وباره‌یه‌وه بدات."
کۆمسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به زۆری ھه‌ر که‌سێک بۆ وڵاتی خۆی دژ به بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، که‌س نییه له جیھاندا ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بێت وڵات و شوێنی خۆی جێبھێڵێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان بێگومان ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران