تەقینەوەیێک لە ناوەندی شاری عەفرین ڕووی دا
بەشی سووریا- تەقینەوەیێک لە ناوەندی شاری عەفرین ڕووی داوە و بەوهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و هاوکات شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان دروست بووە.
کوردپرێس:
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە ناوەندی عەفرین شەڕ و پێکدادانی چەکداری لە نێوان چەکدارانی گروپێک بە سەرۆکایەتیی محەمە فەتاح و تیپی ٩ی سوپای تورکیا ڕووی داوە و لە هەردوولا کوژراو هەیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر ئێوارەى ڕۆژی چوارشەمە 29ی ئاب ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و چوار کەس بریندار بوون و تا ئێستاش نازانرێت کێ تەقینەوەکەی ئەنجام داوە.
لەدواى کۆنترۆڵکردنى عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە ڕەوشی شارەکە تێکچووە و ناوەناوە شەڕی چەکداری و تەقینەوە ڕوو دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران