خبر 2018-08-28 15:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی دانووستانكاری هاوپەیمانیەتیی نەسر:

کەرکووک بەشێک نییە لە دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەركردەیێكی بەشدار لە كۆبوونەوەی چوار لایەنە عێراقیەكە و یەكێتی و پارتی ئاشكرای دەكات، بە بەرپرسانی جووت حزبەكەیان راگەیاندووە کە كەركووک قابیلی سازش كردن نییە لە پرسی پێكهێنانی كابینەی حكوومەتدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید عوبەیدی ئەندامی دانووستانكاری هاوپەیمانیەتی نەسری عەبادی، بە ژمارەیێک لە میدیا عێراقیەكانی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی دوێنێدا لە هەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەكێتیان راگەیاندوە كەركووک و ناوچە جێناكۆكەكان قابیلی سازشكردن نین و ئەو پرسە بەشێک نییە لە دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكوومەت.

عوبەیدی لە پێگەی تایبەتی خۆشی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی وەفدی یەكێتی و پارتی بەڵێنی ئەوەیان پێداون كە لە ماوەی دوو رۆژدا وەڵامیان دەدەنەوە.

دوێنێ‌ نوێنەری چوار لایەنی سیاسی عێراق سەردانی هەولێریان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و پارتی كۆ بوونەوە.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.