مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی شاندی باڵای مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە شاری ھەولێر دەستی پێکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی کۆسڕەت ڕەسوڵ لە ئێستادا کۆبوونەوەیان دەستی پێکردووە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێی دەرئەنجامی سەردانی لایەن سیاسییەکانی عێراق بۆ ھەرێم و شێوازی بەشداری کورد لە بەغدا و پێکھێنانی گەورەترین ھاوپەیمانی بۆ دروست کردنی حکوومەت دەبێت.
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو ھەردوولا ڕایانگەیاندبوو کە بە شاندێکی ھاوبەش سەردانی بەغدا دەکەن بۆ کۆبوونەوە و دانووستان لەگەڵ لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراقدا.
ھەر دوێنێش شاندی یەکێتی سەردانی ھەر دوو لایەنی گۆڕان و ھاوپەیمانی لە سلێمانی کرد سەبارەت بە پرسی چوونە بەغدای کورد و شێوازی مامەڵە لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران