خبر 2018-08-27 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرانی بەسرە هۆشداری توند دەدەنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە نوێنەرەکانی بەسرە هەڕەشەی ئەوەیان لە بەغدا کردووە کە ئەگەر بێتوو بەغدا پێبەند نەبێت بەو بەڵێنانەی سەبارەت بە دۆخی پارێزگای بەسرە داویەتی لە حیزبەکانیان جیا دەبنەوە و بەشداری ناکەن لە پێکهێنانی کوتلە گەورەکەی پەڕلەمان.

کوردپرێس:

زاهیر عابدی نوێنەرێکی پێشووی بەسرە وتوویەتی نوێنەرە براوەکانی بەسرە ڕێککەوتوون لە سەر هەندێک پرسی وەکوو پیش بوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراوی بوونی هاووڵاتییان.

بەدر زیادی نوێنەرێکی دیکەی بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی ئەگەر بێتوو شایستە دارایییێک بۆ کێشەکانی پارێزگای بەسرە تەرخان نەکرێت ئەوا دەست دەکەن بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی.

ئەو دوو نوێنەرە و ژمارەیێکی دیکەی نوێنەری پارێزگای بەسرە هەڕەشەی ئەوەشیان لە بەغدا کردووە کە ئەگەر بێتوو بەغدا پێبەند نەبێت بەو بەڵێنانەی سەبارەت بە دۆخی پارێزگای بەسرە داویەتی لە حیزبەکانیان جیا دەبنەوە و بەشداری ناکەن لە پێکهێنانی کوتلە گەورەکەی پەڕلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.