خبر 2018-08-26 15:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک كۆماری عێراق وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاری كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد مەعسوم سەرۆک كۆماری عێراق سەرەتای مانگی داهاتوو دیاری كرد بۆ یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیر كینانی راوێژكاری یاسایی سەرۆک كۆماری عێراق رایگەیاند: دانیشتنی یەكەمی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەكی مانگی ئەیلول یان رۆژی دواتری ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی: سبەینێ دووشەممە سەرۆک كۆماری عێراق مەرسومێكی كۆماریی تایبەت دەردەكات و داوا لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات كۆ ببنەوە.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.