وه‌زیری به‌رگریی ئێران گه‌یشته دیمه‌شق
به‌شی ئێران/ کوردی- ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران به یاوه‌ریی وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازیی ئێران گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و چاوی به چه‌ند به‌رپرسێکی باڵا له‌و وڵاته ده‌که‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران‌دا هاتوووه: حاته‌می له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی سووریا کۆ ده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و دیمه‌شق ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران له کاتی گه‌یشتنی بۆ دیمه‌شق له لێدوانێکیدا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "تاران هیواخوازه ڕۆڵی چالاکی هه‌بێت له بونیادنانه‌وه‌ی سووریا."
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران