ده‌وڵه‌تی یاسا داواكه‌ی عه‌بادی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سهركردهیێكی ده‌وڵه‌تی یاسا نزیک بوونه‌وه‌یان له فه‌تح بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره ڕاده‌گه‌یێنێت و ئاماژه به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكه‌ی عه‌بادی ده‌كات كه داوای به‌شداریی هه‌ر پێنج كوتله گه‌وره‌ی شیعه‌ى كردبوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد موتڵهبی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه كه هه‌ر پێنج لایه‌نی گه‌وره‌ی شیعه له‌سه‌ر یه‌ک مێز كۆ ببنه‌وه و هاوپه‌یمانی پێكبهێنن بۆ دروست كردنی كوتله‌ی گه‌وره كه له‌لایه‌ن عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئاراسته كرابوو.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه بیانووی ده‌وڵه‌تی یاسای بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی بارگاوی بوو بهتائیفی گه‌ڕاندۆته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: "ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانیی فه‌تح ته‌واوی بۆچوون و ستراتێژییهكانیان له یه‌ک نزیكن و به‌م نزیكانه هاوپه‌یمانی پێكده‌هێنن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران