ده‌زگای ناوه‌ندیی سه‌رژمێریی عێراق: ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ناو گه‌نجانی وڵات 8.3 له‌سه‌ده
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌زگاى ناوه‌ندى بۆ سه‌رژمێرى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بڵاوی كرده‌وه: له ساڵى 2017دا ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له ناو گه‌نجانى وڵاته‌كه‌دا %8.3 بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ سه‌رژمێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له ناو گه‌نجانى ته‌مه‌ن 15 بۆ 20 ساڵى له ساڵى 2017دا %8.3 بوووه و له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تێدایه.
ئه‌و ده‌زگایه زیاتر ده‌شڵێت: %32.5ى ئه‌و گه‌نجانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 29 ساڵیدان له ئێستادا ده‌خوێنن و ڕێژه‌ى ڕه‌گه‌زى نێر تێیاندا %35.9ه و ڕه‌گه‌زى مێ %28.8ه.
به‌پێى سه‌رژمێریی پێشووتریش كه ساڵى 2014 ئه‌نجام دراوه ڕێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى له عێراقدا %18 بوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران