خبر 2018-08-25 04:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌ریتانیا ‌و فه‌ڕه‌نسا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ ئێران ڕاده‌گرن

به‌شی ئێران/ کوردی- هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا‌ و فه‌ڕه‌نسا بڕیاریان دا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونیان به‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به ‌سه‌ر ئێراندا سه‌پێندراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای ئێر فرانسی فه‌ڕه‌نسی له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای كرد: له‌ ڕۆژی 18ی مانگی داهاتوووه‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ ئێران ڕاده‌گیرێت و كۆمپانیاكه‌ هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕاندوووه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌شت كردن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌وه‌.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ هێڵی ئاسمانیی به‌ریتانیا بڕیاری دا به‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی له‌نده‌ن بۆ تاران له‌ مانگی داهاتوووه‌وه‌.

به‌رپرسانی ئێران کاردانه‌وه‌یان به‌و بڕیاره‌ی به‌ریتانیا ‌و فه‌ڕه‌نسا پیشان دا و بڕیاره‌كه‌یان به‌ "جێگه‌ی داخ" وه‌سف كرد.

شایانی باسه‌؛ به‌هۆی سه‌پاندنی سزاكانی واشنتۆن به ‌سه‌ر تاراندا، زۆر كۆمپانیای جیهانی خۆیان له ‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌ دوور ده‌گرن ئه‌وه‌ش له‌ ترسی سزادانیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.