مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان له‌سه‌ر به‌سره سه‌رزه‌نشتی حکوومه‌ت ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولمه‌هدی که‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان له وتاری هه‌ینیدا نیگه‌رانیی سیستانی ده‌ربڕی له‌وه‌ی سکاڵای هاووڵاتییان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و ئاو بۆ پێداویستیی ڕۆژانه و چه‌ندین که‌س به‌هۆی ئاوی پیسه‌وه تووشی ژه‌هراوی و نه‌خۆشی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌کان هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتوووه.
نوێنه‌ری سیستانی داوای کرد: حکوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ کێشه‌کانی هاووڵاتییانی به‌سره بدۆزنه‌وه و واز له ڕۆتینات و که‌مته‌رخه‌می بهێنن و هه‌ر دوو حکومه‌تی ناوه‌ندی و خۆجێیی واز له یه‌کتر تۆمه‌تبارکردن بهێنن و وه‌ک یه‌ک تیم کار بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی به‌سره.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران