خبر 2018-08-24 08:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕوانگەی سووری:

هاوپەیمانان 800 بارهەڵگر چەكیان بۆ كوردستانی سووریا بردووە

بەشی سووریا- رێكخراوێكی سووری باس لەوە دەكات كە لە ماوەی مانگی ئابدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەسەدان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی گواستوەتەوە بۆ باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم مانگەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش زیاتر لە 800 بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی كوردستانی سووریا كردووە.

ڕوانگەی سووری بڵاوی كردووەتەوە، زۆربەی ئەو چەكانە بۆ فڕۆكەخانەی هاوپەیمانان لە كانتۆنی كۆبانی نێردراون.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕۆژانە سێ فڕۆكەی سەربازی كە هەڵگری چەک و پێداویستی سەربازین، لە سەربازگەی هاوپەیمانان لە حەسەكە دەنیشنەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، سەرقاڵی فراون كردنی بنكە سەربازییەكانیەتی لە باکووری سووریا.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.