خبر 2018-08-23 12:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەوڵی یەکێتی ئەورووپا بۆ کەم کردنەوەی کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران

بەشی ئێران- یەکێتی ئەورووپا بڕیاری دا بڕی ٢٠.٦ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بدات بە ئێران بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری گەمارۆکانی سەری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکێتی ئەورووپا ڕازی بووە بە پێدانی بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆ (٢٠.٦ ملیۆن دۆلار) بە ئێران کە بەشێکی بۆ کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە دەبێت.

فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "یەکێتی ئەورووپا هاوکاری ئێران دەکات و ئەم پاکێجە نوێیەش پەیوەندییە ئابورییەکان لەو ناوچانەدا فراوان دەکات کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانماندایە".

لەو بڕە پارەیە، هەشت ملیۆن یۆری بۆ کەرتی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، بەتایبەت هاوکاری بۆ پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و ڕێکخراوی پێشکەوتنی بازرگانی.

هاوکات هەشت ملیۆن یۆری دیکە بۆ پڕۆژەکانی ژینگە تەرخان دەکرێت و دوو ملیۆن یۆرۆی دیکەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی مادە هۆشبەرەکان.

ئەم هەوڵەی یەکێتی ئەورووپا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا، هەروەها بۆ هاوکاری کردنی ئێرانە لە پێناو کەم کردنەوەی کاریگەری ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەریدا سەپاندوونی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.