چه‌ند گوللـه‌هاوه‌نێک ئاڕاسته‌ی خورماتوو كران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک گوللـه‌هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای خورماتوو كران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عات 7 و 30 ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئاب نزیكه‌ی 5 گوللـه‌هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌سكه‌ری و ئیمام ئه‌حمه‌د کران كه ده‌كه‌ونه سه‌نته‌ری قه‌زای خورماتوو.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و گوللـههاوهنانهوه چه‌ند كه‌سێک بریندار بوونه به‌ڵام هه‌تا ئێستاش نه‌زانراوه ئه‌و گوللـانه له كوێوه ئاڕاسته كراون.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران