سێرگه‌ی لاڤرۆف: ده‌بێت هه‌موو هێزێكى بیانى له خاكى سووریا بچێته ده‌ره‌وه
به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ڕای‌گه‌یاند: به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات و حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د داوایان لێبكات ده‌بێت هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له خاكى سوریا بچنه ده‌ره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئابی 2018 سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا له وه‌ڵامى لێدوانێكى جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا كه ڕای‌گه‌یاندبوو "واشنتۆن چاوى له هاریكاری كردنى وڵاتانى دیكه‌یه به مه‌رجێک ئێران له خاكى سووریا بچێته ده‌ره‌وه" گوتی: "له كۆتاییدا ده‌بێت هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له سووریا بچنه ده‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى پێویست بكات حكوومه‌تى دیمه‌شق ئه‌و داوایه‌یان ئاراسته بكات".
شایانی باسه؛ به بیانووى شه‌ڕى داعش، ئێران هێزی وڵاته‌كه‌ى و چه‌ندین گرووپی میلیشیاى برده خاكى سووریا و ئه‌وه‌ش بوو به جێگه‌ى ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران