خبر 2018-08-21 04:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ڕێککەوتنێکی کڕینی کارەبا لە گەڵ تورکیا واژۆ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنێکیان لە بواری وزەی کارەبا واژۆ کردووە، کە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکھاتووە.

کوردپرێس:

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕێککەوتنەکە لە پەراوێزی سەردانی شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ تورکیا ئەنجامدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ڕێککەوتنەکە لەسەر سێ تەوەرە، یەکێکیان بەشداریکردنی کۆمپانیا تورکییەکانە لەسەر گۆڕینی وێستگە گازییەکان بۆ سیستمێکی میکانیکی کە توانای بەرھەمی وزەی کارەبای ئەو وێستگانە زیاتر بکات.

ھەروەھا تەوەرێکی تری ڕێککەوتنەکە لەگەڵ تورکیا بۆ دروستکردنی تاوەری کارەبایە بە ھاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای گشتیی بەرھەمھێنانی پۆڵا.

تەوەری سێھەمیش بریتییە لە ھاوردەکردنی ٣٠٠ مێگاوات لە وزەی کارەبا وەکو قۆناغی یەکەم، لە ڕێی موسڵەوە.

ھەر لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەی بەرھەمی وزەی کارەبا.

ئەمە لە کاتێکدایە عێراق ماوەی ١٥ ساڵە بەدەست قەیرانی کارەباوە دەناڵێنێت و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلاریان بۆ ئەو کەرتە خەرج کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.