خبر 2018-08-20 14:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و مەکگۆرک پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی شەڕی داعش، تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان کرد و بارزانی جەختیکردەوە کە دەبێت لایەنە عێراقییەکان میكانیزمی روونیان هەبێت بۆ جێبەجێ كردنی شەراكەت و رێككەوتنەكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی دووشەممە 20ی 8ی 2018 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێک هاتبوون لە دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا و رۆژئاوای عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بوو و بەپێی هەواڵەکە، لە كۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرا.

مەسعوود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق و مەرجی کورد بۆ بەشداریی لە حکوومەت، جەختی لەوە كردەوە كە: "ئەوەی بەلای لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەتی هەیە رەچاوكردن و پابەندبوونی لایەنە عێراقییەكانە بە پرەنسیپی شەراكەتی حەقیقی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و هەروەها بوونی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێ كردنی شەراكەت و رێككەوتنەكان".

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.